حکومه‌تی ئێرانی ده‌ڵێت ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسـه ئه‌مریکایی‌یه‌ی ئه‌وه‌ی مانگێـک له‌مه‌وبه‌ر ده‌ستگیرکرابوو ئێسـتا له به‌ندیخانه‌یه‌ک له باکوری تاران له زینداندایه.
له‌و باره‌یه‌وه عه‌لی ڕه‌زا جه‌مشیدی وته‌بێژی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئێرانی ڕۆژی سێشه‌ممه ڕایگه‌یاند ڕۆکسـانا سـابیری ڕۆژنامه‌وانی ئه‌مریکایی به فه‌رمانێـکی دادگا له به‌ندیخانه‌ی ئه‌ڤین وا ده‌سـتبه‌سه‌ر کراوه، به‌ڵام وته‌بێژه‌که تۆمه‌ته‌کانی دراونه‌ته پاڵ ڕۆژنامه‌نووسی ئه‌مریکایی ئاشـکرا نه‌کرد.