وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هێله‌ری کلنتن سه‌ردانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌کات بۆ کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی هه‌رێمه‌که له‌سه‌ر بونیادنانه‌وه‌ی که‌رتی غه‌ززه‌ی به شه‌ڕ وێرانبوو.
خانم هێله‌ری کلنتن شه‌وی شه‌ممه واشـنتنی پایته‌ختی جێهێشـت و ئێواره‌ی یه‌کشه‌ممه‌ش ده‌گاته میسـر.
بڕیاره ئه‌و ڕۆژی دووشه‌ممه به‌شـداری له کۆنگره‌ی په‌خشـنده‌کان له شه‌رم ئه‌لشێخی میسر بکات، که له‌وێ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌کی دیکه‌ی ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵـگای نێونه‌ته‌وه‌یی وتووێژ له‌سه‌ر چۆنێتی که‌مکردنه‌وه‌ی قه‌یرانی مرۆیی له غه‌ززه ده‌که‌ن. چاوه‌ڕوان ده‌کرێت خانم هێله‌ری په‌یمانێـکی گرنگ بۆ بونیادنانه‌وه‌ی غه‌ززه ڕابگه‌یه‌نێت.
گوتیشی کۆمه‌کی دارایی ته‌نها ئه‌و کاته پـێشـکه‌ش ده‌کرێت که به ڕوونی دیاربێت له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مانجه‌کانی ئه‌مه‌ریکا نه‌ک لاوازیان بکات یان تێـکیان بدات. هه‌روه‌ها گوتی ئه‌و پاره‌یه سوود به بزووتنه‌وه‌ی توندڕه‌وی حه‌ماس ناگه‌یه‌نێت، ئه‌وه‌ی له سـاڵی 2007 وه غه‌ززه‌ی کۆنتڕۆڵ کردووه.
چاوه‌ڕوانیش ده‌کرێت خانم هێله‌ری ڕۆژی سێشه‌ممه سه‌ردانی ئیسرائیل و که‌ناری ڕۆژئاوا بکات.