بڕیاره ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه هێله‌ری کلنتنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌ڵ وه‌زیره‌کانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ردوو پاکسـتان و ئه‌فغانسـتان کۆببێته‌وه بۆ وتووێـژ له‌سه‌ر سـتراتیژیـیه نوێـیه‌که‌ی ئه‌مه‌ریکا له هه‌رێمه‌که‌دا.
کۆبوونه‌وه فهرمیـیهکه به دوای خوانێـکی ئێواره‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه هاتووه له‌گه‌ڵ شـا مه‌حمود قوره‌یشی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پاکسـتان و ڕه‌نگین دادفه‌ر سـپانتای وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌فغانسـتاندا.
ڕیچارد هۆڵبرۆکی نێردراوی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریکاش بۆ پاکسـتان و ئه‌فغانسـتان هه‌روه‌ها له وتووێـژه‌کانی ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه‌دا به‌شـداری ده‌کات.
ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ش وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پاکسـتان ڕایگه‌یاند ئیسـلام ئاباد ده‌یه‌وێت ئه‌مه‌ریکا سه‌رله‌نوێ بیربکاته‌وه له به‌کارهێنانی فڕۆکه‌کانی بێ فڕۆکه‌وان له هێرشه‌کانیان بۆ سه‌ر کۆمه‌ڵه‌ی میلیشـیاکان له‌سه‌ر خاکی پاکسـتانه‌وه.