کاربه‌ده‌سـتانی حکومه‌تی به‌نگلادیش ده‌ڵێن کۆمه‌ڵه‌ی پاسه‌وانانی سـنووری ناسـراو به تفه‌نگه‌کانی به‌نگلادیش دوای ئاگاهی‌کردنه‌وه‌یان له لایه‌ن سه‌رۆک وه‌زیرانی وڵاته‌که شێخ حه‌سینه چه‌که‌کانیان ته‌سلیم کرد.
وته‌بێژی سه‌رۆک وه‌زیران عه‌بدول که‌لام ئازاد ده‌ڵێت پاسه‌وانان له ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه‌دا چه‌که‌کانیان دانا دوای دوو ڕۆژ له شـه‌ڕ و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له ده‌کای پایته‌خت و سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که‌دا.
کاربه‌ده‌سـتان گوتوویانه ڕه‌نگه نزیکه‌ی 50 که‌س له‌و یاخیبوونه‌دا کوژرابن.
شێخ حه‌سینه‌ی سه‌رۆک وه‌زیران قایل بوو له پاسه‌وانانی خۆشبێت ئه‌گه‌ر به شـێوه‌یه‌کی ئاشـتیـیانه چه‌که‌کانیان دابماڵن، ئاگاهی دابوو ئه‌گه‌ر خۆیان ته‌سلیم نه‌که‌ن ئه‌وا حکومه‌ت هه‌ڵـوێسـتی توند له دژیان وه‌رده‌گرێت نوێنه‌رانی یاخیبووان ده‌ڵێن کۆمه‌ڵه‌که قایل بوو چه‌ک دابماڵێت چونکه سه‌رۆک وه‌زیران به‌ڵێنی دابوو چاو به داواکاریـیه‌کانیاندا بخشێنێت.