وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا هێله‌ری کلنتن ڕۆژی یه‌کشه‌ممه کۆتایی به سه‌ردانه‌که‌ی بۆ چین هێنا پاش ئه‌وه‌ی له باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی ژنان و کۆمه‌ڵـگای سڤیل کۆبۆوه، وه ئاماده‌بوونی له نوێژ و نزایه‌کدا له کڵـێســایه‌کی سه‌ر به ده‌وڵه‌ت له په‌کین، وه وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ک پـرسـیار له‌سه‌ر ئنته‌رنێت.
ڕۆژی شه‌ممه‌ش خانم هێله‌ری به درێژایی کۆبوونه‌وه‌کانی له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی باڵای چیندا به ڕوون و ئاشـکرایی نیشـانی دا که‌وا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆک ئۆباما ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندیـیه‌کی باش له‌گه‌ڵ چیندا دروست بکات.
خانم هێله‌ری گوتی هه‌ردوو وڵات سه‌نگی ده‌خه‌نه سه‌ر بابه‌ته‌کانی هاوبه‌ش له نێوانیاندا وه‌کو قه‌یرانی ئابووری جیهانی و گۆڕینی که‌ش‌وهه‌وا، وه نه‌ک بابه‌ته‌کانی که جێـگای ناکۆکی نێوانیانن.
هه‌روه‌ها خانم کلنتن گوتیشی مانگی داهاتوو له واشنتن له‌گه‌ڵ یانگ ژیچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چین کۆده‌بێته‌وه بۆ ته‌واوکردنی ورده‌کاری به‌رنامه‌ی وتووێـژه‌کانی نێوان سه‌رۆکی ئه‌مریکا و چین ئه‌وه‌ی بڕیاره له مانگی چواردا ئه‌نجام بدرێت.