سه‌رۆک وه‌زیرانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق نێچیرڤان بارزانی ده‌ڵێت ئه مهریکا ده‌بێت چاره‌سه‌ری کێشه هه ڵپهسێردراوهکانی کورد بکات به‌ر له کشانه‌وه‌ی له عێراق.
به‌ڕێز بارزانی داوای یارمه‌تی پشتیوانی ئه‌مه‌ریکای کرد له چاره‌سه‌ری مسهلهکانی وه‌ک جێبه‌جێـکردنی مادده‌ی 140 ی ده‌ستووری عێراق سه‌باره‌ت به ناوچه کێشه له‌سه‌ره‌کان و یاسای نه‌وت و گاز.
به‌ڕێز بارزانی ئه‌م تێبینییانهی له کۆنفرانسێکی ئاینی له شـاری هه‌ولێر دا.
جێی ئاماژه‌پـێـکردنه ده‌نگدان له‌سه‌ر یاسای نه‌وت و گاز له په‌رله‌مانی عێراق دواخرا پاش ناکۆکی له‌مه‌ڕ دابه‌شـکردنی داهات له نێوان شیعه‌کان و عه‌ره‌به سونـنه کان و کورده‌کان.
کۆنترۆڵـکردنی که‌رکوکی فره ڕه‌گه‌ز وده‌وڵه‌مه‌ند به نه‌وت بابه‌تێکی تری کێشه له‌سه‌ره.
زۆربه‌ی کورده‌کان ده‌خوازن که‌رکوک ببێت به به‌شێک له هه‌رێمی ئۆتۆنۆمی کوردستان. به‌ڵام زۆر له عه‌ره‌به‌کان و هه‌ندێـک له تورکمانه‌کان ده‌خوازن که‌رکوک له ژێر ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی ناوه‌ندی بمێنێته‌وه.
ئه‌مه‌ریکا قایلبووه تا کۆتایی سـاڵی 2011 هێزه‌کانی خۆی له عێراق بکێشیته‌وه.