وا بڕیاره باراک ئۆبامای سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا له ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا به‌رنامه‌ی ئابووری بڕی 787 ملیار دۆلار مۆربکات که به سه‌رکه‌وتنێـکی گه‌وره بۆ ڕزگارکردنی ئابووری وڵاته‌که له هه‌ره‌سـهێنان داده‌نرێت.
به‌ڕێز ئۆباما له میانه‌ی گه‌شـته‌که‌یدا بۆ شـاری دێنڤه‌ر له کۆلۆرادۆ قانونی بوژاندنه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا و سه‌رله‌نوێ پاره خستنه‌وه‌گه‌ڕ مۆرده‌کات. بڕیاره‌که‌ی که بریتیـیه له خه‌رجیـیه‌کانی حکومه‌ت و که‌مکردنه‌وه‌ی باج داڕێژراوه بۆ ڕزگارکردنی ئابووری ئه‌مه‌ریکا له هه‌ره‌سـهێنان.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئۆباما ده‌ڵێت پـلانه‌که کار ده‌خولقێنێت و یارمه‌تی گه‌شه‌پـێدانی ئابووری ده‌دات. کۆشکی سـپیش ئاگاهی داوه له‌وه‌ی ڕه‌نگه سـاڵێـکی بوێت به‌ر له‌وه‌ی ڕاپـۆرته‌کانی حکومه‌ت هیچ جۆره ئاماژه‌یه‌کی گه‌شه‌دانی ئابووری نیشـان بده‌ن.