کاربه‌ده‌سـتێـکی باڵای پاکسـتان بۆ یه‌که‌م جاره دانی به‌وه‌دا ناوه که هێرشه تێرۆریسـتیـيه‌کانی مانگی یازده‌ی مۆمبای هیندسـتان به‌شـێـکی پـیلانه‌که‌ی له پاکسـتاندا ڕێـکخرابوو.
وه‌زیری ناوخۆی پاکسـتان له ئیسـلام ئاباد بۆ ڕۆژنامه‌وانان قسه‌ی کرد و گوتی پاکسـتان 6 گومان‌لێـکراوی ده‌سـتگیرکردووه که باوه‌ڕده‌کرێت په‌یوه‌ندیـيان به‌و هێرشـانه‌وه بووبێت و ئێسـتا دۆسـێـیه‌کی تاوانکاریـيه‌کان له‌و باره‌یه‌وه کردۆته‌وه که له‌وانه‌یه بـبنه هۆی گوناهبارکردنی ئه‌و گومان‌لێـکراوانه له لایه‌ن لێـپـرسـراوانی داده‌وه به تۆمه‌تی پـیلان‌گێڕان و ئه‌نجامدانی ئه‌و کاره تێرۆریسـتیـيه.
پاکسـتانیش پـێشـتر دانی هێنابوو به‌وه‌ی ته‌نها چه‌کداری که له هێرشـه‌که‌دا ڕزگاری بووبوو که‌سـێـکی پاکسـتانیـیه، به‌ڵام ئیسلام ئاباد ڕه‌تی‌ده‌کاته‌وه که وڵاته‌که‌ی په‌یوه‌ندیـيه‌کی ڕاسـته‌وخۆی به‌و هێرشه سێ ڕۆژیـیه‌ی بۆمبایه‌وه هه‌بووبێت که له 26 ی مانگی یازده‌ی ڕابردوودا ده‌سـتیپـێـکرد.,
جێی باسه هیندسـتان گرووپی چه‌کداری له‌شـکری تیبه به ئه‌نجامده‌ری ئه‌و کاره تێرۆریسـتیـيه تاوانبارده‌کات، به‌ڵام گرووپی ناوبراو که بنکه‌که‌یان له پاکسـتانه نکۆڵی ده‌که‌ن له‌وه‌ی په‌یوه‌ندیـيان به‌و هێرشـانه‌وه هه‌بووبێت که بوونه هۆی کوشـتنی زیاتر له 170 که‌س و برینداربوونی به لایه‌نی که‌مه‌وه 300 که‌س.