پـۆلیسی ئوسـترالیا ده‌ڵێت ژماره‌ی کوژراونی ئاکامی ئه‌و ئاگره گه‌وره‌یه‌ی به‌ربووه‌ته دارسـتانی باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که گه‌یشـتۆته 84 که‌س، ئه‌مه‌ش ده‌بێته خراپـترین ڕووداوی ئاگر له وڵاته‌که‌دا بکه‌وێته‌وه.
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه پـۆلیسی ئوسـترالیا گوتی ئه‌و قوربانیـیانه له ناو چه‌ند ئاگرێـکدا گیانیان له‌ده‌سـتداوه که له ویلایه‌تی ڤـیگتۆریا که‌وتوونه‌ته‌وه. ده‌شڵێن ڕه‌نگه ژماره‌ی قوربانیـیه‌کان به‌ره‌و زیادبوون بڕوات هاوکاتی ئه‌وه‌ی تیمه‌کانی فریاگوزاری له شـوێنه زیان لێـکه‌وتووه‌کاندا پـشـکنینی خۆیان ده‌که‌ن.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن هه‌ندێـک له‌وانه‌ی گیانیان له ده‌سـتداوه له ناو ئۆتۆمبیله‌کانیاندا گیریان خورادبوو کاتێـک هه‌وڵیان دابوو خۆیان له بڵێسه‌ی ئاگره‌کان بپـارێزن.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌شڵێن به لانی که‌م 18 که‌سیش برینداربوون و به سه‌دان خانووش سووتاون.
سه‌رۆک وه‌زیری ئوسـترالیا ده‌ڵێت له‌شـکر ڕه‌وانه‌ی ناوچه‌که ده‌کات بۆ هاوکاریکردنی ئه‌و هه‌زاران که‌سه‌ی که خۆبه‌خشانه هه‌وڵی کوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌کان ده‌ده‌ن.
سه‌رۆکی حکومه‌تی ویلایه‌تی ڤیگتۆریا جۆن برومبی ده‌ڵێت ئه‌وه خراپـترین ئاگرکه‌وتنه‌وه‌یه که له‌و هه‌رێمه‌دا بکه‌وێته‌وه.