جۆ بایدن جێـگری سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئه‌مریکا خواستیاری وتووێـژه له‌گه‌ڵ ئێران‌دا سه‌باره‌ت به به‌رنامه ناوه‌کیـیه‌که‌ی، به‌ڵام جه‌خت ده‌کاته‌وه له‌وه‌ی تاران ڕووبه‌ڕووی له په‌راوێزنان و فشـاری زیاتر ده‌بێته‌وه ئه‌گه‌ربێت و له‌سه‌ر ئه‌م ڕێبازه‌ی ئێسـتای بمێنێته‌وه.
ڕۆژی شه‌ممه بایدن ئه‌م لێـدوانه‌ی له کۆنفرانسه ئاسایشـیـيه‌که‌ی میونخداداوه و ده‌ڵێت ئه‌گه‌ربێت و ئێران ده‌سـتبه‌رداری به‌رنامه ناوه‌کیـیه‌که‌ی و پـشتیوانیکردنی تێروریزم‌بێت ئه‌وا ئه‌و هه‌نگاوانه ده‌بنه مایه‌ی مانایه‌کی هانده‌ر.
هه‌ر له‌و کۆنفرانسه‌ی میونخدا جۆ بایدن گوتوویه وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا هه‌ر به‌رده‌وام‌ده‌بێت له په‌ره‌پـێدانی سـیسـتمی موشه‌کی به‌رگری وه‌ک ده‌ڵێت بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی توانایی‌یه‌کانی ئێران که هه‌روادێت و گه‌شه ده‌کات.
ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ی بایدن بۆ وتووێـژ له‌گه‌ڵ ئێران‌دا گۆڕانێـکه به به‌راورد له‌گه‌ڵ سـیاسه‌تی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیـیه‌که‌ی پـێشـووی سه‌رۆک بوش‌دا که وتووێـژی ڕاسـته‌وخۆی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا ڕه‌تده‌کرده‌وه.
ئه‌نگێلا مێرکڵ ڕاوێژکاری ئه‌ڵمانیا ده‌ڵێت ده‌بێت ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی UN ئاماده‌بێت بۆ سه‌پاندنی سـزای سه‌خت‌تر به‌سه‌ر ئێران‌دا.