پـێنجشه‌ممه 29 ی مانگی یه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مریكا باراك ئۆباما بڕیارێـكی كۆنگرسی مۆركرد كه بوو به یاسـا، وه كاری كارمه‌ندان ئاسـانتر ده‌كات شـكایه‌ت له خاوه‌ن كاریان بكه‌ن له‌به‌ر وه‌رنه‌گرتنی موچه‌ی یه‌كسـان. ناوی بڕیاره‌كه‌ش Lilly Ledbetter Fair Payیه كه به ناوی ژنێـك كرا كارمه‌ندی كۆمپانیای ته‌گه‌رسـازی Goodyearبوو.
هاوكارانمان فه‌خریـیه دۆسكی و موعته‌به‌ر شـیروانی به‌رنامه‌ی ماڵبات و خێزانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌یان بۆ ئه‌م بابه‌ته ته‌رخانكرد، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 10:19 خوله‌كه.
هه‌روه‌ها ده‌شـتوانن ڕاپـۆرتێـك به ئینگلیزی له‌سه‌ر ئه‌و یاسایه بـبینن.