ئه‌مڕۆ شه‌ممه و له پاش 4 سـاڵ جارێـكی دیكه پـرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵـبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق ئه‌نجام‌ده‌درێت. زۆرێـك له شـاره‌زایان پـێیان وایه ئه‌م جاره به‌هۆی به‌شـداریـكردنی زیاتری عه‌ره‌بی سوننه هاوكێشه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان له چه‌ند پارێزگایه‌كی عێراقدا گۆڕانكاری به‌سه‌ردابێت، یه‌ك له‌وانه پارێزگای موسڵه كه ڕێژه‌یه‌كی زۆری عه‌ره‌بی سوننه‌ی هه‌یه.
له‌و باره‌یه‌وه هاوكارمان ده‌خیلی شـه‌ممۆ مێزگردێـكی بۆ ئه‌م به‌ڕێزانه سـازكردووه:
خه‌یری بۆزانی، چاو‌دێر له لایه‌ن لیسـتی برایه‌تی نه‌ینه‌وا.
شـێخ محێدین میزوری به‌رپـرسی په‌یوه‌ندیـیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی نیشـتیمانی كوردسـتان له شـاری موسـڵ.
نایف سه‌عید به‌رپـرسی مه‌ڵـبه‌ندی 34 یه‌كێتی نیشـتیمانی كوردسـتان.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی مێزگرده‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 14:46 خوله‌كه.