ئاماری ڕاپـۆرتی نوێی حکومه‌تی ئه‌مریکا ئاماژه به‌وه ده‌کات ئابووری گه‌وره‌ترین وڵاتی جیهان له ماوه‌ی سێ مانگی کۆتایی سـاڵی 2008 دا به ئه‌ندازه‌یه‌کی به‌رچاو داڕمابوو.
هاوکات کۆی به‌رهه‌می ناوخۆی وڵات به ڕێژه‌ی 3.8 له چوارهه‌مین چاره‌کیدا که‌مبۆته‌وه، ئه‌مه‌ش نزمترین ئاسـتی که‌مبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌م و کاڵای خۆجێی‌یه له ماوه‌ی 26 سـاڵی ڕابردوودا.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه کڕیارانی ئه‌مریکایی ڕێژه‌ی خه‌رجکردنیان زۆر که‌مکردۆته‌وه جموجۆڵی بازرگانی و کڕینی کاڵا له لایه‌ن هاوڵاتیـیانه‌وه گه‌وره‌ترین هێزی بـزوێنه‌ری ئابووری ئه‌مریکایه، ئه‌مه‌ش وایـکردووه کارخانه‌کان له‌پـێناو پاشه‌که‌وتکردنی پاره‌دا ژماره‌ی کارمه‌ند و کرێـکارانیان که‌م‌بکه‌نه‌وه و بۆته هۆکاری هه‌ڵـچوونی ئاسـتی بێـکاری له ئه‌مریکادا.
هه‌ربۆیه سه‌رۆک باراک ئۆباما هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات بڕێـکی زۆری پاره‌ی حکومه‌تی به‌ده‌سـتبهێنێت که بۆ مه‌به‌سـتی خولقاندنی کار و هه‌روه‌ها بوژاندنه‌وه‌ی ئابووریه.
بڕی ئه‌و 819 ملیار دۆلاره‌ی که له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا له لایه‌ن خانه‌ی نوێنه‌رانه‌وه په‌سه‌ندکرا بۆ پـرۆژه‌کانی ژێرخانی ئابووری و که‌مکردنه‌وه‌ی بڕی باج ته‌رخان ده‌کرێن. گه‌ڵه‌ڵانامه‌که وا ئێسـتا له ئه‌نجومه‌نی پـیران تاوتوێ ده‌کرێت.