دره‌نگانێـکی شه‌وی دووشه‌ممه سه‌رۆکی ئه‌مریکا باراک ئۆباما له چاوپـێـکه‌وتنێـکدا له‌گه‌ڵ که‌ناڵی ئه‌لعره‌بیـیه جه‌ختی کرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌و به‌ڵێنـنانه‌ی له ده‌می هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵـبژاردنیدا به جیهانی ئیسـلامی دابوو، له‌وانه کشـانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له عێراق و هه‌وڵدان بۆ گه‌یشتن به ئاشـتی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، گوتیشی به‌نیازه وتارێـکی تایبه‌ت پـێشـکه‌شی موسـڵمانان بکات له پایته‌ختێـکی ئیسلامی گه‌وره‌دا به مه‌به‌ستی درێژکردنی ده‌ستی دۆسـتایه‌تی بۆ جیهانی ئیسلامی و پـته‌وکردنی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی وڵاته‌که‌ی له‌گه‌ڵیدا.
له‌و باره‌یه‌وه هاوکارمان ئه‌حمه‌د بارزانی گفتوگۆی له‌گه‌ڵ نووسه‌ر و ڕه‌خنه‌گری کورد له سوریا ئیبراهیم مه‌حمود سـازکردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:21 خوله‌كه.