وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا ڕێـكخراوێـكی ئۆپـۆزیسـیۆنی ئێرانی له لیسـتی تێرۆریسـتانی یه‌كێتی ئه‌وروپادا ده‌رده‌هێنن.
بڕیاره‌كه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی دیپـلۆماتان له برۆكسـل له ڕۆژی سێشه‌ممه‌وه كاری‌پـێـده‌كرێت و ئه‌و سـڕكردنانه‌ی له‌سه‌ر سامانه‌كانی ڕێـكخراوی موجاهیدینی خه‌لقی ئێرانی هه‌بووه هه‌ڵـده‌گیرێن.
ئه‌م گۆڕانكاریـیه ڕه‌وایی ده‌دات به ژماره‌یه‌ك بڕیاری دادگا كه ده‌یگوت یه‌كێتی ئه‌وروپا نه‌یتوانیوه بیسه‌لمێنێت ئه‌م ڕێـكخراوه ئێرانیـیه تێرۆریسـته.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه سه‌دان كه‌سی ئێرانی خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایی‌ده‌ربڕینیان كردووه له به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ی فه‌ره‌نسـا له تاران له دژی پـلانه‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ لادانی موجاهیدینی خه‌لق له لیسـتی ڕه‌شی خۆیان.
خۆپـیشـانده‌ران له ئێران دروشـمی دژی ئه‌وه‌ی پـێی ده‌ڵێن " مونافقین" واته دووڕوو كه ئه‌م ده‌سـته‌واژه‌یه بۆ ناسـاندنی ئه‌م ڕێـكخراوه ئۆپـۆزیسـیۆنه به‌كارده‌هێنرا ده‌یانگوته‌وه.