هونه‌رمه‌ندانی عێراق چه‌ندین کاری هونه‌ریـیان نمایش کردووه که له پاشـماوه‌ی چه‌ک و که‌ره‌سـته‌ی شه‌ڕ پـێـکیان‌هێناوه له ناویاندا قۆناغی تفه‌نگێـک که شـێوازی شـاژنێـکی فرعه‌ونی لێ‌دروسـتکراوه.
له‌و باره‌یه‌وه هونه‌رمه‌ندانی کۆلێژی هونه‌ره‌جوانه‌کانی زانکۆی به‌غدا ده‌ڵێن ئه‌و پـرۆژه‌یه سـاڵی ڕابردوو ده‌سـتیپـێـکرد و ئه‌و که‌ره‌سـتانه به‌کارده‌هێنرێت که مایه‌ی وێرانکردنی عێراق بوون و ده‌یانکه‌ن به کاری هونه‌ری نایاب.
هونه‌رمه‌ندی په‌یکه‌رتاش حه‌یده‌ر موفه‌ق چه‌ندین پارچه چه‌کی کردووه به کارێـکی هونه‌ری له شـێوازی گه‌ڕه‌کێـکی کۆنی به‌غدا. ناوبراو ده‌ڵێت ئه‌مه په‌یامێـکه بۆ جیهان که ئێمه پارچه چه‌کی کوشـنده ده‌که‌ین به هونه‌ر.
شـایانی باسه عێراق یه‌کێـکه له‌و وڵاتانه‌ی که زۆرترین چه‌کی تیایه له پاشـماوه‌ی چه‌کی کۆنی سه‌رده‌می سه‌رۆکی پـێشوو سه‌دام حسێنه‌وه هه‌تا سه‌رده‌می ئێسـتا.
هه‌ر له‌و ڕووه‌وه سه‌رۆکی ڕێـکخراوی هونه‌رمه‌ندان زاحم جیهاد مطه‌ڕ ده‌ڵێت پـێموایه ئه‌مه پـرۆژه‌یه‌کی بێ هاوتابێت له جیهاندا بۆ له‌ناوبردنی چه‌ک له ڕێـگه‌ی به‌کارهێنانیان له کاری هونه‌ریدا و ده‌شـڵێت کاتێـک چه‌کی کوشـنده و وێرانکه‌ر ده‌که‌ین به ئامرازێـک بۆ ده‌ربڕینی جوانی و ئازادی ئه‌وا هه‌تا بڵێت جوانه.
له کۆتایـیدا هونه‌رمه‌ند عه‌لی حه‌یده‌ر ڕایگه‌یاند که دروشمه‌که‌مان بریتیـیه له ماڵـئاوایی له چه‌ک.