ڕۆژی چوارشه‌ممه واته ڕۆژێـک پاش سوێندخواردنی وه‌ک 44 هه‌مین سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێز ئۆباما له‌گه‌ڵ ڕاوێژکارانی ئابووری خۆیدا کۆده‌بێته‌وه بۆ وتووێـژکردن له‌سه‌ر چۆنێتی باشـکردنه‌وه‌ی ئابووری وڵاته‌که. جێی باسه به‌ڕێز ئۆباما پـشـتیوانی له پـلانێـکی 800 ملیار دۆلاری ده‌کات که ئامانجی هێشـتنه‌وه و یاخود په‌یداکردنی ملیۆنه‌ها ئیش و کاره.
هه‌روه‌ها سه‌رۆک ئۆباما له‌گه‌ڵ ڕاوێژکارانی باڵای له‌شـکریشدا کۆده‌بێته‌وه بۆ گفتوگۆکردن له‌سه‌ر شه‌ڕی عێراق و ئه‌فغانسـتان.
شـایانی باسه به‌ڕێز ئۆباما له ده‌می هه‌ڵـمه‌ته‌کانی هه‌ڵـبژاردندا به‌ڵێنی دا ئه‌گه‌ر هاتوو پـۆسـتی سه‌رۆکایه‌تی گرته ده‌ست ئه‌وا له ماوه‌ی 16 مانگدا هێزه‌کانی وڵاته‌که‌ی له عێراق ده‌کێشـێته‌وه. هه‌روه‌ها نیازیشی هه‌یه پـلانێـکی سه‌رۆکی پـێشوو جۆرج بوش بۆ دوو ئه‌وه‌نده‌کردنی ژماره‌ی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریکی له ئه‌فغانسـتان جێبه‌جێ بکات.