باراك ئۆبامای سه‌رۆكی نوێی هه‌ڵـبژێردراوی ئه‌مریكا و جۆ بایدنی جێـگری ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له گۆڕسـتانی ئارلنگتنی نیشـتیمانی له مه‌راسیمێـكی شـایسته‌دا تاجه گوڵینه‌ی خۆیان له‌سه‌ر گۆڕی سه‌ربازی ون دانا. واته ته‌نها دوو ڕۆژ به‌ر له ورگرتنی پـۆسـتی ئۆفیسی سه‌رۆكایه‌تی.
هه‌ردوو ڕێبه‌ر به‌بێ ده‌نگی وه‌سـتان هاوكاتی ئه‌وه‌ی مارشی تایبه‌تی سه‌ربازی لێدرا.
دره‌نگانێـكی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ش كۆنسـێرتێـكی تایبه‌ت له‌سه‌ر پـێپـیلكه‌كانی به‌رده‌م یادگارگای برایام لینكن ده‌كرێت. سه‌رۆكی نوێی ئه‌مریكا و میشـێـلی هاوسه‌ریشی پـلانیان هه‌یه به‌شـداری له‌و كۆنسێرته‌دا بكه‌ن كه له ژێر ناونیشـانی ئێمه هه‌موو یه‌كین سـازده‌كرێت، وه ژماره‌یه‌ك له هونه‌رمه‌ندانی ناوداری ئه‌مریكا به‌شـداری تیادا ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها چه‌ند كه‌ناڵێـكی ته‌له‌فیزیۆن ڕاسـته‌وخۆ كۆنسـێرته‌كه په‌خش ده‌كه‌ن.
شـایانی باسه له ئێسـتاوه باری ئاسایش له واشـنتن زۆر توندگیراوه له ده‌مێـكدا دوو ڕۆژ بۆ گواسـتنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات ماوه.