كاربه‌ده‌ستان له ئه‌فغانسـتان ده‌ڵێن خۆكوژێـك له هێرشێـكی به ئۆتۆمبیلێـكی بۆمبكراو له كابولی پایته‌خت 2 مه‌ده‌نی كوشـتووه و زیاتر له 20 كه‌سیشی برینداركردوونه، 6 سه‌ربازی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاشـیان له‌گه‌ڵه.
ڕۆژی شه‌ممه ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه له نزیـك بنكه‌یه‌كی له‌شـكری ئه‌مریكا و هه‌روه‌ها باڵوێزخانه‌ی ئه‌ڵمان له جاده‌یه‌كی پـڕ له پاسه‌وان ڕوویدا كه ده‌وری په‌رژینی سیمه‌نت‌كراوی هه‌یه.
كاربه‌ده‌سـتانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمان گوتیان كارمه‌ندانی باڵوێزخانه‌كه‌ش له ته‌قینه‌وه‌كه‌دا برینداربوونه. هه‌ردوو خانووبه‌ره‌ی بنكه‌كانی ئه‌ڵمان و ئه‌مریكا زیانیان پـێـگه‌یشـتووه.
تاڵیبان به‌رپـرسـیارێتی هێرشه‌كه‌ی وه ئه‌سـتۆی خۆی گرتووه.
دواتری ڕۆژی شه‌ممه ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی دیكه له خۆرهه‌ڵاتی ئه‌فغانسـتان مه‌ده‌نیـیه‌كی كوشـتووه.