حه‌ماس ده‌ڵێت به مه‌رجه‌کانی ئیسرائیل بۆ ئاگربه‌ست قایل نابێت.
له کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له‌سه‌ر غه‌ززه که ئه‌مڕۆ هه‌ینی له قه‌ته‌ر به‌ڕێوه‌چوو ڕێبه‌ری دوره وڵاتی حه‌ماس خالید مشـعه‌ل به ڕێبه‌رانی عه‌ره‌بی گوت ئیسرائیل هۆی ناکۆکیـیه‌که‌یه نه‌ک حه‌ماس. گوتیشی ئه‌و وڵاته جوله‌که‌یه به هه‌ڵـگیرسـاندنی شه‌ڕ دژ به هه‌موو فه‌له‌سـتینیـیه‌کان له ناویاندا ژنی بێ‌تاوان و منداڵیش تاوانباره.
پاش وته‌کانی مشـعه‌ل، سه‌رۆکی سـوریا به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د داوای له وڵاتانی عه‌ره‌ب کرد که هه‌موو په‌یوه‌ندیـیه‌کیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل بـپـچڕن. سه‌رۆکی ئێران مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژادیش ئاماده‌ی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه لووتکه‌یی‌یه بوو.
سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی سـکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بان کی موون گوتی ئیسرائیل و گرووپی حه‌ماسی فه‌له‌سـتینی زۆر نزیـکن له ڕێـکه‌وتنێـک بۆ ئاگربه‌ست.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی له کۆنفرانسـێـکی ڕۆژنامه‌گه‌ری که له‌سه‌ر که‌رتی غه‌ززه له شـاری ڕامه‌ڵڵا له که‌ناری ڕۆژئاوا به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڕێز بان داوای له هه‌موو لایه‌نه‌کان کرد که کۆتایی به وتووێـژه‌کانی ناڕاسته‌وخۆ بهێنن و گوتی خوازیاره به زووترین کات ڕێـکه‌وتنێـک له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی داهاتوو ئه‌نجام‌بدرێت، به‌ڵام گوتیشی کاتی ئه‌وه هاتووه حکومه‌تی ئیسرائیلیش تاوتوێی ئاگربه‌سـتی یه‌ک لایه‌نه بکه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ئه‌م قسـانه‌ی پاش کۆبوونه‌وه‌که‌ی له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سـتانی فه‌له‌سـتینی کرد به ماوه‌یه‌کی کورت به‌ر له‌وه‌ی وته‌بێژی حکومه‌تی ئیسرائیل خواسـتی ئیسرائیلی ڕاگه‌یاند که نزیـکن له کۆتایی‌هێنان به هه‌ڵمه‌ته سێ هه‌فته‌یه‌که‌یاندا.
ئه‌مڕۆ هه‌ینیش شه‌ڕ به‌رده‌وام‌بوو له که‌رتی غه‌ززه، له ده‌مێـکدا فڕۆکه‌کانی ئیسرائیلی 40 ئارمانجی حه‌ماسیان پـێـکا.