هێزه‌کانی زه‌مینی ئیسرائیلی ڕۆژی چوارشه‌ممه له‌گه‌ڵ میلیشـیاکانی حه‌ماسـدا ته‌قه‌ی قورسیان ئاڵوگۆڕ کردوون، پاش ئه‌وه‌ی فڕۆکه‌کانی ئیسرائیلی له کاتی شه‌ودا هێرشـیان بردۆته سه‌ر فره‌تر له 60 له ئامانجه‌کانی حه‌ماس.
له باکوری ئیسرائیل پـۆلیس ده‌ڵێت موشه‌که‌کان له لوبنانه‌وه ته‌قێنراون و بۆته هۆی ئه‌وه‌ی ئیسرائیل وه‌ڵامی ته‌قه‌کانیان بداته‌وه. هه‌فته‌ی ڕابردووش له ڕووداوێـکی هه‌مان شـێوهدا ده‌سـته‌یه‌کی میلیشـیا فه‌له‌سـتینیـیه‌کان تاوانبارکرابوون.
سـکرتێرس گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بان کی موون له قاهیرهدایه بۆ داواکردن له ئاگربه‌سـتێـکی ده‌موده‌ست بۆ شه‌ڕی 19 ڕۆژه که بۆته هۆی کوشـتنی فره‌تر له 970 فه‌له‌سـتینی و 13 ئیسرائیلی.