به‌ڕێز بان داواکه‌ی له کۆنفرانسـێـکی هه‌واڵی ڕۆژی چوارشه‌ممه له قاهیره دووباره کرده‌وه، دوای گفتوگۆکانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی میسـر حوسـنی موباره‌ک.
سه‌رۆکی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له میسـره له سه‌ره‌تای سه‌ردانه‌که‌ی بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست که ئامانجی کۆتایی‌هێنانی شه‌ڕه له غه‌ززه. میسر له پـێشه‌نگی ئه‌وانه بووه که هه‌وڵی گه‌یشتن به ئاگربه‌سـتێـکی نێوان ئه‌و دوو لایه‌نه‌یان داوه.
هه‌روه‌ها به‌ڕێز بان گفتوگۆ له هه‌ریه‌ک له ئیسرائیل و که‌ناری ڕۆژئاوا و ئوردن و تورکیا و سوریا و لوبنان و کوه‌یت ده‌کات، به‌ڵام سه‌ردانی غه‌ززه ناکات و له‌گه‌ڵ حه‌ماسیش کۆنابێته‌وه.
کاربه‌ده‌سـتانی حه‌ماس ڕۆژی سێشه‌ممه له قاهیره ده‌سـتیان به گفتوگۆکرد، هاوکات سه‌رچاوه ئیسرائیلیـیه‌کان ده‌ڵێن کاربه‌ده‌سـتێـکی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئیسرائیل به ناوی ئامۆس گیلاد ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له‌گه‌ڵ ناوبژیوانانی میسری کۆده‌بێته‌وه.
هه‌ردوولا داواکه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانیان ڕه‌تکردۆته‌وه که داوای ئاگربه‌سـتێـکی ده‌م‌وده‌ست ده‌کات.