ئیسرائیل له 17 هه‌مین ڕۆژی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یدا به فڕۆكه جه‌نگیـیه‌كانی بۆردومانی ماڵی ڕێبه‌رانی حه‌ماس له غه‌ززه ده‌كات. كاربه‌ده‌سـتانی ته‌ندروسـتی فه‌له‌سـتینیش ده‌ڵێن نزیكه‌ی 900 كه‌س تا ئێسـتا له‌و هێرشـانه‌دا كوژراون.
په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا لویس ڕامیره‌س له ئۆرشه‌لیمه‌وه ڕاپـۆرتێـكی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه و هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح به كوردی ئاماده‌ی كردووه.
شه‌ڕی نێوان هێزه سه‌ربازیـیه‌كانی ئیسرائیل و میلیشـیاكانی حه‌ماس هه‌روا دێت و زیاتر په‌ره‌ده‌سێنێت، هاوكاتی چوونه ناوه‌وه‌ی هێزی یه‌ده‌كی ئیسرائیلی بۆ ناو غه‌ززه.
هێزه سه‌ربازیـیه‌كانی ئیسرائیل و میلیشـیاكانی حه‌ماس ماڵ و ماڵ شه‌ڕ ده‌كه‌ن و شه‌ڕه‌كه‌ش له ناو جه‌رگه‌ی شـاری غه‌ززه نزیـك ده‌بێته‌وه، به‌ڵام پـێده‌چێت ئاسـتی توندی ئه‌م هێرشه‌ی ئیسرائیل كه‌متر بووبێته‌وه، وه‌ك كاربه‌ده‌سـتانی له‌شـكری ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه كه‌متر له 20 جار بۆردومانیان كردووه به به‌راورد له‌گه‌ڵ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا كه نزیكه‌ی 40 جار بۆردومانیان ده‌كرد.
هه‌ر ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه مارك ڕێـگێڤ ده‌مڕاستی ئۆفیسی سه‌رۆك وه‌زیری ئیسرائیل گوتوویه‌تی وڵاته‌كه‌ی نزیـكبۆته‌وه له گه‌یشتن به ئامانجه‌كانی.
مارك ڕێـگێڤ ده‌ڵێت " وا ده‌گه‌نه ئه‌و خاڵه‌ی بگوترێت ئامانجه‌كان دێنه دی و ده‌شڵێت ئیسرائیل پـێی‌وایه هه‌روا دێت و ده‌گه‌نه خاڵی كۆتایی، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هێرشی زه‌مینی و ئاسـمانی و ده‌ریایی ئیسرائیل‌دا حه‌ماس هیچ ئاماژه‌یه‌كی نیشـان نه‌داوه بۆ پاشه‌كشه‌كردن و میلیشـیاكانی موشه‌كی زیاتریان گرتۆته ئیسرائیل.
له‌گه‌ڵ ئه‌م شه‌ڕانه‌شـدا هه‌روا دێت و هه‌وڵه دیپـلۆماتیـیه‌كان چڕوپـڕ ده‌بن. تۆنی بلێر نێردراوی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وه‌ك نوێنه‌ری چوار لایه‌نه‌كه، واته ئه‌مریكا، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، یه‌كێتی ئه‌وروپا و ڕووسیا، له‌گه‌ڵ حوســنی موباره‌كی سه‌رۆكی میسردا كۆبۆته‌وه و ده‌ڵێت وتووێـژی له‌سه‌ر ورده‌كاری ئاگربه‌سـته‌كه كردووه.
تۆنی بلێر ده‌ڵێت " پـێی‌وایه مه‌رجه‌كانی ئاگربه‌سـتێـكی ده‌سـتبه‌جێی هه‌ن و ده‌شڵێت هیواداره به‌م زووانه به‌رئه‌نجامی هه‌بێت."
ئیسرائیل تا ئێسـتا ڕێـگه‌ی نه‌داوه ڕۆژنامه‌وانانی بیانی بچنه غه‌ززه‌وه. له ناوه‌وه‌ش بارودۆخ و گوزه‌رانی دانیشـتووانی غه‌ززه هه‌روا دێت و خراپـتر ده‌بێت و هه‌زاران كه‌س بۆ خۆپاراستن خانوو و ماڵی خۆیان جێـهێشـتووه.