بۆ یه‌که‌مین جار له مانگی دوانزه‌وه لێـپـرسـراوانی وزه‌ی هه‌ردوو وڵاتی ڕوسـیا و ئۆکرانیا کۆبوونه‌ته‌وه له هه‌وڵێـکدا بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و ناکۆکیـیه‌ی که دابڕانی به‌رهه‌مه‌کانی گازی به به‌شـێـکی ئه‌وروپای لێـکه‌وتبۆوه. هه‌رچه‌ندێـکه هێشـتا هیچ زانیاریه‌ک سه‌باره‌ت به ئه‌نجامی وتووێـژه‌کانی مۆسـکۆ بڵاونه‌بۆته‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی ئینته‌رفاکسی ڕووسـیا ڕایگه‌یاند ڕووسـیا وتووێـژێـکی پـلاندانراوی له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سـتانی یه‌کێتی ئه‌وروپا له کۆتایی ئه‌مڕۆدا هه‌ڵوه‌شـانۆته‌وه.
جێی باسه ئه‌و ناکۆکیـیه بۆته هۆی ته‌واوی داخسـتنی نێراوه‌کانی گاز به‌ره‌و ئۆکرانیا و زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا که گاز وه‌رده‌گرن له ڕێی بۆریـیه‌کانی به ئۆکرانیا ڕه‌تده‌بێت.
ڕوسـیا ئۆکرانیای به دزینی گازی ته‌رخانکراو بۆ ئه‌وروپا تاوانبارکردووه.
دمتری مێدڤێدێڤی سه‌رۆکی ڕووسیاش له‌و باره‌یه‌وه گوتی پـێویسـته ئۆکرانیا ته‌واوی نرخی گاز له بازاڕ بدات، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی ئۆکرانیا ده‌ڵێن ڕووسیا به‌هاکه‌ی بۆ دوو هێنده زیادکردووه که ئه‌وان به نیازبوون پـێی بده‌ن.