ڕۆژی چوراشه‌ممه و بۆ دووه‌م ڕۆژ له‌سه‌ریه‌ک نزیکه‌ی 2 ملیۆن شیعه ڕژانه ناو ناوه‌ندی شـاری که‌ربه‌لای عێراقه‌وه بۆ به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی سـاڵیادی بۆنه‌ی ئاینی عاشورا.
پـیاوان و گه‌نجان به لاوانه‌وه و به‌خۆ لێدانه‌وه له ماته‌مینیدا ڕێپـێوانیان له‌سه‌ر شه‌قامه‌کانی که‌ربه‌لا سـازدا بۆ ڕێزگرتن له سـاڵیادی مردنی ئیمام حسێنی سه‌ده‌ی حه‌وت که ده‌بێت به کچه‌زای پـێغه‌مبه‌ر محه‌مه‌د.
ئه‌م ڕێوڕه‌سـمه له سـایه‌ی بارێـکی توندی ئاسایشیـیه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت پاش ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا هێرشێـکی خۆکوژی له نزیـک مه‌زارێـکی شیعه‌وه له به‌غدا به لای که‌م 35 که‌سی کوشـتبوو.
ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی ده‌ڵێن بۆ پاراسـتنی ڕێوڕه‌سـمه‌کان حکومه‌تی عێراق زیاتر له 30 هه‌زار پـۆلیس و سه‌ربازی به به‌غدا و شـاری که‌ربه‌لا و شـوێنه‌کانی تری عێراق بڵاوکردۆته‌وه.
شـایانی باسه بۆنه‌ی ئاینی عاشورا یاده‌وه‌ری مه‌رگی ئیمام حسێنه له شه‌ڕێـکدا زیاتر له 1300 سـاڵ له‌مه‌وبه‌ر و یه‌کێـکه له هه‌ره ڕۆژه پـیرۆزه‌کانی شیعه.