کاربه‌ده‌سـتانی ته‌ندروسـتی له هه‌رێمی غه‌ززه ده‌ڵێن به لایه‌نی که‌م ڕۆژی سێشه‌ممه 18 فه‌له‌سـتینی کوژراون، هاوکاتی ئه‌وه‌ی له‌شـکری ئیسـرائیلی بۆ ڕۆژی یازده‌هه‌مین له هێرشـه‌کانی خۆی بۆ سه‌ر کۆمه‌ڵی حه‌ماس به‌رده‌وامه.
شایه‌تحاڵه‌کان ده‌ڵێن هێزه‌کانی ئیسرائیل زیاتر چوونه‌ته ناو غه‌ززه‌وه و به‌ره‌و شـاری خان یونس به‌ڕێـکه‌وتوون. به‌پـێی هه‌واڵه‌کان هه‌روه‌ها شه‌ڕه‌که له ده‌وربه‌ری شـاری غه‌ززه و که‌مپی په‌نابه‌رانی جه‌بالیا توندتر بۆته‌وه.
کاربه‌ده‌سـتانی ته‌ندروسـتی غه‌ززه ده‌ڵێن له‌وه‌تای ئیسرائیل ده‌سـتی به کرده‌وه له‌شـکریـیه‌کانی خۆی کردووه زیاتر له 550 فه‌له‌ستینی کوژراون و 2500 ی دیکه‌ش برینداربوون.
سه‌رۆکی فه‌ره‌نسـا نیکۆلاس سارکۆزی یه‌کێـکه له‌و ڕێبه‌ره نێونه‌ته‌وه‌یی‌یانه‌ی داوای ئاگربه‌ست ده‌کات.