كاربه‌ده‌سـتانی ئاسایشی عێراقی ده‌ڵێن ژنێـكی هێرشـبه‌ری خۆكوژ به لایه‌نی كه‌م 35 كه‌سی كوشـتووه و 65 كه‌سی تری له نزیـك ده‌رگای چوونه ژووره‌وه‌ی مه‌زارگه‌ی شـیعه‌كان له باكوری به‌غدا برینداركردووه.
كاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن هێرشبه‌ره‌كه كه‌ره‌سـته ته‌قینه‌وه‌كه‌ی له نێو كۆمه‌ڵێـك نوێژ و نزاكه‌ر له خاڵێـكی پـشـكنینی به‌ر له چوونه ژووره‌وه‌ی مه‌زارگه‌كه له گه‌ڕه‌كی كازمیـیه ته‌قاندۆته‌وه، له ده‌مێـكدا شیعه‌كان خۆیان ئاماده ده‌كه‌ن بۆ ڕێوڕه‌سـمی عاشورا له كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا.
كاربه‌ده‌سـتانی ئاسایش ده‌ڵێن زۆربه‌ی قوربانیـیه‌كانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی نزیـك مه‌زارگه‌ی ئیمام موسـا ئه‌لكازم ئێرانی بوون له ناویاندا ژن و منداڵیشی تیادا بوو.
عاشورا ڕێوڕه‌سـمێـكه بۆ یادكردنه‌وه‌ی ئیمام حسێنی كچه‌زای پـێـغه‌مبه‌ر محه‌مه‌د كه له شه‌ڕی سه‌ده‌ی حه‌وته‌مدا كوژراوه. ڕێوڕه‌سمی عاشورا له‌م سـاڵانه‌ی دوایـیدا چه‌ندین پـێـكدادانی ئاینزایی لێـكه‌وتۆته‌وه.
شـایانی باسه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به سه‌دان هه‌زار كه‌س له ڕێوڕه‌سـمی عاشورا له به‌غدا و كه‌ربه‌لا ئاماده‌بن كه له‌م سـاڵدا ده‌كه‌وێته 7 ی مانگی یه‌كه‌وه.