وته‌بێژی دادگایه‌کی عێراق ده‌ڵێت دادگایـیـکرانی ئه‌و ڕۆژنامه‌وانه‌ی که‌وشه‌کانی گرته سه‌رۆکی ئه‌مریکا جۆرج بوش وه‌پاش‌دراوه.
وا بڕیار وابوو چوارشه‌ممه دادگایی‌کرانی مونـته‌ظه‌ر ئه‌لزه‌یدی ده‌سـتپـێـکرابایه له‌به‌ر ڕووداوی چوارده‌ی ئه‌م مانگه له به‌غدا. ئه‌و تاوانبار به بێ‌ڕێزی‌کردن به ڕێبه‌رێـکی بێگانه‌کراوه و ڕووبه‌ڕووی تا 15 سـاڵ زیندانه ئه‌گه‌ر گوناهکار بناسرێت.
ڕۆژنامه‌وانی ته‌له‌فیزیۆنی عێراقی پـێڵاوه‌کانی هاویشـته به‌ڕێز بوش له کاتی کۆنفرانسـێـکی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیکی. به‌ڕێز بوش سه‌ری چه‌مانده‌وه و پـێڵاوه‌کانی پـێـنه‌که‌وت.
ئۆفیسی به‌ڕێز مالیکی ده‌ڵێت زه‌یدی دانی پـیا ناوه که ئه‌م پـێڵاوانه له‌سه‌ر فه‌رمانی میلیتانێـکی ناسراو به سه‌ربڕینی خه‌ڵـکی هاویشـتبووه سه‌رۆک بوش.
ئه‌و میلیتانه‌ی که گوایه نه‌خشه‌کێشی سه‌ره‌کی بووه هێشـتا نه‌ناسـراوه. بنه‌ماڵه‌ی ڕۆژنامه‌وانه‌که ده‌ڵێن مونته‌ظه‌ر ئه‌لزه‌یدی ناچارکراوه نامه‌ی دانـپـیانان بنووسێت.