ئه‌ڵمانیا گروپی میلیتانی حه‌ماسی فه‌له‌سـتینی به هه‌ڵـگیرسـاندنی توندوتیژی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل تاوانبار ده‌كات.
ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا ئه‌نگێلا مێركڵ ڕۆژی دووشه‌ممه داوای له ئیسرائیلیش كرد له ده‌می هێرشه‌كانیدا بۆ سه‌ر شوێنه‌كانی حه‌ماس له غه‌ززه زیان به خه‌ڵـكانی سـڤیل نه‌گه‌یه‌نێت.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ش سـكرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بان كی موون ده‌نگی خۆی خسـته پاڵ داواكاریـیه‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ دامركانه‌وه‌ی توندوتیژیـیه‌كان له كه‌رتی غه‌ززه. به‌ڕێز بان له دره‌نگانێـكی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له به‌یانـنامه‌یه‌كدا گوتی ئه‌و توندوتیژیـیه‌كان ناپه‌سه‌ند ده‌كات و دڵـته‌نگه به‌رامبه‌ر به زیانه‌كان، له ناویاندا 9 كه‌سیش كه په‌یوه‌ندیـیان به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه هه‌بووه و ئیسرائیلیـیه‌كیش. ئه‌و داوای له ئیسرائیلیش كرد كه سـنووری خۆی له‌گه‌ڵ غه‌ززه بكاته‌وه بۆ گه‌یاندنی كه‌ره‌سـته‌ی مرۆیی.
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش داواكاری بۆ كۆتایی هێنان به توندوتیژیـیه‌كان له سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه كرد پاش چه‌ند كاتژمێرێـك له وتووێـژی ته‌نگه‌تاوی كه له ڕۆژی شه‌ممه ده‌سـتیـپـێكردبوو.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كۆنده‌لیزا ڕایس له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له‌سه‌ر ته‌له‌فیزیۆنه‌كانی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا گوتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بوش میلیتانه‌كانی حه‌ماسی بۆ ئه‌و نائارامیـیه‌ی هه‌رێمه‌كه به تاوانبار ده‌زانێت.