فڕۆكه جه‌نگیـیه‌كانی ئیسرائیل بۆ دووه‌م ڕۆژه بۆردومانی شـوێنه‌كانی كۆمه‌ڵی چه‌كداری حه‌ماس له غه‌ززه ده‌كه‌ن و تا ئێسـتا به لایه‌نی كه‌م 280 فه‌له‌سـتینی كوژراون.
كاربه‌ده‌سـتانی ته‌ندروسـتی فه‌له‌سـتینی ده‌ڵێت فڕۆكه‌كانی ئیسرائیل باره‌گای سه‌ره‌كی ئاسایشی حه‌ماسـیان له غه‌ززه وێرانكردووه و 4 كه‌سیشـیان تیادا كوشـتووه.
له لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رۆكی فه‌له‌سـتینیـیه‌كان مه‌حمود عه‌باس ده‌ڵێت ده‌كرا فه‌له‌ستینیـیه‌كان دووچاری ئه‌م هێرشـانه‌ی ئێسـتای ئیسرائیل نه‌بوونایه ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵی چه‌كداری حه‌ماس درێژه‌ی به‌و ئاگربه‌سـته شه‌ش مانگیـیه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی جوله‌كه‌كاندا بدایه.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه به‌ڕێز عه‌باس له قاهیره‌وه داوای له كۆمه‌ڵی حه‌ماسی ڕكه‌به‌ری كرد ئاگربه‌سـت له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا نوێ بكاته‌وه تا خوێنی زیاتر له غه‌ززه نه‌ڕژێت. هه‌روه‌ها وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی میسریش ئه‌حمه‌د ئه‌بو ئه‌لغێط داوای له حه‌ماس كرد ئاگربه‌سـته‌كه درێژ بكاته‌وه.
كاربه‌ده‌سـتانی فه‌له‌سـتینی ده‌ڵێن له ئاكامی هێرشه چڕه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر غه‌ززه له ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوودا به لانی كه‌م 280 كه‌س كوژراون. ئیسرائیلیش له لای خۆیه‌وه ده‌ڵێت ئه‌م هێرشـانه له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و زنجیره موشه‌ك و خومپارانه بووه كه له ماوه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوودا له غه‌ززه‌وه گیراونه‌ته ئیسرائیل و بوونه‌ته مایه‌ی برینداربوونی چه‌ند هاوڵاتیـیه‌كی سڤیل.
هه‌ر له هێرشـه ئاسـمانیـیه‌كانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌شدا بۆ سه‌ر غه‌ززه مزگه‌وتێـك وێرانبووه و 2 كه‌سی تیایدا كوژراوه. كاربه‌ده‌سـتانی ئیسرائیلی ده‌ڵێن ئه‌و مزگه‌وته وه‌ك بنكه‌یه‌ك بۆ چالاكی تێرۆریستی به‌كارده‌هات.
ڕۆژی شه‌ممه‌ش فڕۆكه و هه‌لیـكۆپـته‌ره جه‌نگیـیه‌كانی ئیسرائیل زیاتر له 40 بنكه و ده‌زگای هێزه‌كانی ئاسایشی حه‌ماسیان له غه‌ززه وێران‌كرد، له نێویاندا شوێنێـكی تایبه‌ت به ڕێوڕه‌سمی ده‌رچوونی چه‌كدارانی نوێی حه‌ماس.
وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل ئێهود باراك هۆشـیاری دا به‌وه‌ی ئۆپه‌راسـیۆنه له‌شـكریـیه‌كانی دژی حه‌ماس به‌رفراوانتر ده‌كرێت ئه‌گه‌ر پـێویسـت بكات. كاربه‌ده‌سـتانی ئیسرائیلی ده‌ڵێن هه‌ر ڕۆژی یه‌كشه‌ممه كابینه‌ی حكومه‌تی وڵاته‌كه‌یان بانگهێشـتكردنی سه‌ربازانی ئیحتیاتی په‌سه‌ندكردووه.
حه‌ماسیش به‌ڵێنی داوه تۆڵه‌ی ئه‌و هێرشـانه بكاته‌وه به هاویشـتنی موشه‌كی زیاتر و ئه‌نجامدانی هێرشی خۆكوژی. ڕۆژی شه‌ممه چه‌كداره فه‌له‌سـتینیـیه‌كان زیاتر له 50 موشه‌كیان گرته باشوری ئیسرائیل و له ئاكامدا یه‌ك كه‌س كوژراوه.