فه‌رمانده‌ی باڵای هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق ده‌ڵێت هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له ده‌مێـكی زووی سـاڵی داهاتوودا به‌ره‌و باشوری عێراق ده‌جوڵێن تا شـوێنی ئه‌و هێزانه‌ی به‌ریتانیا پـڕبكه‌نه‌وه كه ده‌ڕۆن.
ڕۆژی شه‌ممه ژه‌نه‌ڕاڵی ئه‌مریكایی ڕه‌ی ئۆدێرنۆ به ئه‌سۆشـێتد پـرێسی گوت ئه‌و بیر ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی نادیاری سه‌ربازی شه‌ڕكه‌ر له‌گه‌ڵ نزیكه‌ی 100 كارمه‌ندی دیكه بۆ شـاری به‌سـره ڕه‌وانه بكات كه دووه‌م گه‌وره‌ترین شـاری عێراقه.
پـێشـتر ڕۆژی شه‌ممه په‌رله‌مانی عێراق به‌رنووسی بڕیارێـكی ڕه‌تكرده‌وه كه جگه له هێزه‌كانی ئه‌مریكا ڕێـگه‌ی به هێزه بیانیـیه‌كانی دیكه ده‌دا له پاش كۆتایی ئه‌مسـاڵ له عێراقدا بمێـنـنه‌وه.
به‌پـێی ئه‌و به‌رنووسه هێزه‌كانی به‌ریتانیا و ئوسـترالیا و ئه‌سـتۆنیا و ڕۆمانیا ده‌یانتوانی تا كۆتایی مانگی حه‌وتی سـاڵی داهاتوو له عێراقدا بمێنـنه‌وه.
به‌رنووسه‌كه په‌یوه‌ندی به هێزه‌كانی ئه‌مریكاوه نیـیه چونكه وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ڕێـكه‌وتنـنامه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ عێراقدا مۆركردووه كه ڕێـگه به مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ده‌دات له پاش ته‌واوبوونی مۆڵه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له 31 ی مانگی دوازده‌ی ئه‌مسـاڵدا.
دكتۆر مه‌حمود عوسـمان ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی په‌رله‌مان به‌رنووسه‌كه‌ی ڕه‌تكردۆته‌وه ئێسـتا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌رده‌سـتی حكومه‌ت تا هه‌مواربكرێت به‌ر له‌وه‌ی جارێـكی دیكه ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت.
شـایانی باسه ژماره‌یه‌ك له‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانانه‌ی ده‌نگیان له دژی به‌رنووسه‌كه دا كه‌سـانی سه‌ر به مه‌لای دژ به ئه‌مریكا موقته‌دا ئه‌لسه‌در بوون.