هێزی ئاسـمانی ئیسـرائیل هێرشـێـكیان كرده سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه و میلیتانێـكی فه‌له‌سـتینیـیان كوشت و یه‌كێـكی دیكه‌شـیان برینداركرد، ئه‌مه‌ش ڕۆژێـك پاش ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵی چه‌كداری حه‌ماس به فه‌رمی كۆتایی‌یان به ئاگربه‌سـتێـكی شه‌ش مانگه‌یان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا هێنا.
گوته‌بێژی له‌شـكری ئیسرائیل ڕایگه‌یاند كه‌وا ئه‌و هێرشه ئاسـمانیـیه له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و هێرشه موشـه‌كیـیه بووه كه پـێشـتر ڕۆژی شه‌ممه میلیتانه‌كان له كه‌رتی غه‌ززه‌وه كردبوویان.
گروپی ناسـراو به كه‌تائیب شوهه‌دا ئه‌لئه‌قصا كه باڵـێـكی توندڕه‌وی ناو بزووتنه‌وه‌ی فه‌تحی سه‌ر به سه‌رۆك مه‌حمود عه‌باسی میانڕه‌وه ده‌ڵێت میلیتانه كوژراوه‌كه ئه‌ندامێـكی ئه‌وان بووه.
هه‌روه‌ها ڕۆژی شه‌ممه به‌له‌مێـك كه ژماره‌یه‌ك چالاكوانانی نێونه‌ته‌وه‌یی و پـێداویسـتی پـزیشـكی هه‌ڵـگرتبوو گه‌یشته به‌نده‌ری غه‌ززه، ئه‌مه‌ش سه‌ره‌ڕای ئابڵۆقه‌ی به‌رده‌وامی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئه‌و به‌نده‌ره.
ڕۆژی هه‌ینیش سـكرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بان كی موون داوای له حه‌ماس و ئیسرائیل كرد ئاگربه‌سـتی نێوانیان نوێ بكه‌نه‌وه و سـنوورێـك بۆ توندوتیژی له غه‌ززه دابنێن.