کۆریای باشور به فه‌رمی کۆتایی به ئه‌رکه له‌شـکریـیه‌کانی له عێراق هێنا به ڕێوڕه‌سـمێـک بۆ پـێشـوازیـکردنی هێزه‌کان له سـیۆلی پایته‌خت. په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا کۆرت ئاچن له سـیۆله‌وه ڕاپـۆرتی ناردووه و هاوکارمان موعته‌به‌ر شـیروانی به کوردی ئاماده‌ی کردووه.
موزیـک و ترۆپـێتی له‌شـکری به‌شـێـک بوون له‌و پـێشـوازیـیه‌ی له چه‌ند سه‌د هێزی کۆریای باشور کران که هه‌ینی له عێراق گه‌ڕانه‌وه سیۆل. به گه‌ڕانه‌وه‌یان کۆتایی به کشـانه‌وه‌ی 3600 سه‌رباز هات که چوار سـاڵ له‌مه‌وپـێش به‌ڕێ‌کرابوونه عێراق.
کۆریای باشور زه‌مانێـکیان سـێهه‌م گه‌وره‌ترین هێزی هه‌بوو له ناو هێزی هاوپه‌یمان بۆ سـاقامگیرکردنی عێراق دوابه‌دوای له‌سه‌رکارلادانی سه‌دام حسێن له ده‌سه‌ڵات به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مریکا له سـاڵی 2003. زۆربه‌ی ده‌سـتوپـێوه‌ندی هێزه نه‌شه‌ڕکه‌ره له‌شـکریـیه‌کان له هه‌رێمی زۆر به کوردنشینی باکوری عێراق که به نیسـبه‌ت ئارام بووه خزمه‌تیان کرد.
یه‌که‌یه‌کی هێزه‌کانی کۆریای باشور به ناوی زه‌یتون زۆربه‌ی خه‌ریکی ئاوه‌دانکردنه‌وه و یارمه‌تی مرۆیی وه‌کۆ دابینکردنی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروسـتی بوو. یه‌که‌یه‌کی هێزی هه‌وایی کۆریای باشوریش به ناوی دایمان له بنکه‌ی خۆی له کوه‌یته‌وه پـشـتیوانی ده‌دا به هێزه‌کان له یه‌که‌ی زه‌یتون.
کۆلۆنێـلی هێزی هه‌وایی پارک جین یه‌نگ به په‌یامنێرانی گوت زۆر دڵـخۆشه له پاش ئه‌رکی سه‌رکه‌وتووی گه‌ڕاوه‌ته‌وه وڵات.
جێـگیرکرانی ئه‌م هێزانه له عێراق بووه مایه‌ی مشـتومڕ، زۆربه‌ی خه‌ڵـک له کۆریای باشور پـرسـیاریان ده‌کرد باشه بۆچی ده‌بێت هێزه‌کان تێـکه‌ڵاوی گرفته‌کانی وڵاتێـکی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بن.
سه‌رۆکی پـێشـوو ڕۆمۆ هیۆن که فه‌رمانی ناردنی یه‌که‌ی یه‌که‌می دا ده‌یگوت ناردنیان پـێویسـته بۆ به‌هێزکردنی هاوپه‌یمانێتی له‌شـکری نێوان کۆریای باشور و ئه‌مریکا.
واشـنتن نزیکه‌ی 28 هه‌زار هێزی له کۆریای باشور جێـگیرکردوون و گه‌ره‌نتی ئاسایشی ئه‌م وڵاته‌ی کردووه له دژی شیانی دووباره بوونه‌وه‌ی داگیرکرانی له لایه‌ن کۆریای باکور له وێنه‌ی ئه‌وه‌ی 1950.