پاکسـتان بانگهێشـتی نوێنه‌رێـکی هیندسـتانی کردووه بۆ تۆمارکردنی سـکاڵایه‌کی ڕه‌سـمی سه‌باره‌ت به پـێشـێلـکردنی ئاسـمانی پاکسـتان.
ئه‌م هه‌نگاوه له‌و ده‌مه‌دا دێته ئاراوه که ئاسـتی گرژی نێوان ئه‌و دوو وڵاته سه‌باره‌ت به هێرشه تێرۆریسـتیـیه‌کانی مانگی ڕابردووی مۆمبای هه‌ر له ئاسـتێـکی به‌رزدایه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی هیندسـتان نکۆڵی له تاوانه‌کانی پاکسـتان ده‌که‌ن که گوایه فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی هیندسـتان له هه‌فته‌ی ڕابردوودا ئاسـمانی پاکسـتانیان به‌زاندبێت.
له نیشـانه‌یه‌کی تری گرژی نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌دا ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ده‌سه‌ڵاتدارێتی هیندسـتان سه‌ردانی تیمێـکی کرێـکتی ئه‌و وڵاته‌یان بۆ وڵاتی پاکسـتانی دراوسێ هه‌ڵـوه‌شـانده‌وه ئه‌وه‌ی پـێشـووتر نه‌خشه‌ی بۆ کێشـرابوو.