دادگایه‌کی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کۆلۆنیلێـکی پـێشـووی له‌شـکری ڕوه‌ندایان بۆ زیندانی تاسه‌ر حوکم دا به تۆمه‌تی پـیلان‌دانان بۆ جینۆسـایدی ڕوه‌ندا له سـاڵی 1994 دا.
دادگای نێوده‌وڵه‌تی تاوانبارانی شه‌ڕی ڕوه‌ندای بنکه له تانزانیا بۆی ده‌رکه‌وت ثێۆنستی باگۆسۆرا به جینۆسـاید و تاوانه‌کانی دژ مرۆڤایه‌تی و شه‌ڕ تاوانبارکراوه.
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان باگۆسۆرای وه‌ک یه‌کێـک له هانده‌ره سه‌ره‌کیـیه‌کانی کوشـتنی به کۆمه‌ڵی سـاڵی 1994 دا ناوبردووه که زیا له 800 هه‌زار که‌سی تێـدا کوژرا.
دوو کارمه‌ندی پـێشـووی تری له‌شـکریش هه‌روه‌ها له ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌دا به‌هۆی ڕۆڵیان له‌و کوشـتنه به کۆمه‌ڵه‌ی 100 ڕۆژی خایاندووه تاوانبارکران.
زووتر دادگا جۆڤیناڵ هایبرامانای ژن‌برای سه‌رۆکی پـێشـووی ڕوه‌ندا پـرۆدنه‌ی زیگیڕانیڕازۆ به زیندانی 20 سـاڵان به تۆمه‌تی جینۆسـاید و له‌ناوبردنی به کۆمه‌ڵی خه‌ڵـکی حوکم‌دابوو.
ڕۆمیۆ ده‌له‌ری که خه‌ڵـکی که‌نه‌دایه و سه‌رۆکایه‌تی ئاشـتی‌پارێزانی ڕوه‌ندا ده‌کات باگۆسۆرای ناوبردووه به توندڕه‌وێـکی خێـڵی هۆتۆ که ڕایگه‌یاندبوو له‌شـکر حوکمی وڵاته‌که ده‌کات.
له چاوپـێـکه‌وتنێـکدا ده‌له‌ری به که‌ناڵی CNNی ڕاگه‌یاند له ماوه‌ی چه‌ند سه‌عاتێـکدا له‌و به‌یانـنامه‌یه هێزه‌کانی حکومه‌ت و ده‌سـته‌کانی ئیعدامی مه‌ده‌نی ده‌سـتیان به کوشـتنی به ڕه‌گه‌ز توتسـیـیه‌کان کردبوو.