دادگایه‌کی ئه‌مه‌ریکا حوکمی زیندانی دا به‌سه‌ر ئه‌ندازیارێـکی ناوه‌کی له ئاکامی گواسـتنه‌وه‌ی ناقانونی به‌رنامه‌ی کۆمپـیوته‌ر بۆ ئێرانی که به ڕه‌چه‌ڵه‌ک خه‌ڵـکی ئه‌و وڵاته‌یه.
دادگای فینکس له ئه‌ریزۆنا محه‌مه‌د ڕزا عه‌له‌وی بۆ ماوه‌ی 15 مانگ زیندانی حوکم کرد له ئاکامی گواسـتنه‌وه‌ی سـۆفت‌وێر له کارگه‌که‌ی له بنکه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ناوه‌کی پاڵۆ ڤێردۆ که به گه‌وره‌ترین ده‌زگای هێزی ناوه‌کی وڵاته‌که داده‌نرێت.
دادپـرسـان ده‌ڵێن عه‌له‌وی هاوڵاتی ئه‌مه‌ریکایـیه و یسـتبووی سـۆفت‌وێر به‌کاربهێنێت بۆ به‌هێزکردنی ده‌رفه‌ته‌کانی گه‌ڕان به دوای کار له پـیشـه‌سـازی ناوه‌کی ئێران‌دا.
پارێزه‌ری ئه‌مه‌ریکایی دیانا هۆمیتوا ده‌ڵێت پـێخۆشـحاڵه که هه‌ردوو دادپـرس و دادوه‌ره‌که درکیان به گرنگی سـروشـتی تاوانه‌که‌ی کردووه که ده‌بێته مایه‌ی هه‌ڕه‌شه‌کردنی ڕاسـته‌قینه له ئاسایشی زانیاریـیه‌کانی په‌یوه‌ندیـیان به ده‌زگای وزه‌ی ناوه‌کیـیه‌وه هه‌یه.