پـۆلیس له مۆسـكۆ له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌دا نزیكه‌ی 100 كه‌سی ده‌سـتگیركرد كه به‌شـداریـیان له خۆپـیشـاندانێـكی دژ كرملێن كردبوو كه له لایه‌ن ڕێبه‌ری ئۆپــۆزیسـیۆن گاری كاسپارۆڤه‌وه ڕێـكخرابوو.
بزووتنه‌وه‌ی ڕووسـیایه‌كی دیكه‌ی كه كاسـپارۆڤ ڕێبه‌رایه‌تی ده‌كات ده‌ڵێن پـۆلیس زیا له 130 كه‌سی ده‌سـتگیركردووه، به‌ڵام پـۆلیس ده‌ڵێت ژماره‌كه ته‌نها 90 كه‌سه.
بزووتنه‌وه‌كه ده‌ڵێت هه‌روه‌ها ئه‌دوارد لیمۆنۆڤ هاوڕێـبه‌ری بزووتنه‌كه له نێوان گیراوه‌كاندایه.
جێی باسه كاسـپارۆڤ و ڕێبه‌رانی تری ئۆپـۆزیسـیۆن له‌م دوایـیه‌دا بزووتنه‌وه‌یه‌كی نوێـیان دژ به حكومه‌تی ڕووسـیا سـازكردووه كه داوای پـشـتگیركردنی زیاتری ئۆپـۆزیسـیۆن ده‌كه‌ن.