Accessibility links

بڕیاره‌ عه‌لی حه‌سه‌ن ئه‌لمه‌جید له‌سه‌ر كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ دادگایی بكرێت


بڕیاره‌ به‌رپـرسـی پـێشـووی حكومه‌تی عێراقی سه‌رده‌می سه‌دام حسێن عه‌لی حه‌سه‌ن ئه‌لمه‌جید ناسـراو به‌ عه‌لی كیمیاوی له‌ 21 ی مانگی دوازده‌دا جارێـكی دیكه‌ دادگایی بكرێت، به‌ڵام ئه‌م جاره‌یان له‌سه‌ر ڕۆڵی له‌ كیمیابارانكردنی شـاری هه‌ڵه‌بجه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ هاوكارمان به‌ڵـێن سـاڵح گفتوگۆی له‌گه‌ڵ گۆران ئه‌دهه‌م سه‌رۆكی ده‌سـته‌ی داكۆكیكارانی قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه‌ كردووه‌.

گۆران ئه‌دهه‌م ده‌ڵێت پـێـنج تاوانباری سه‌ره‌كی له‌م تاوانه‌دا هه‌یه‌ ئه‌وانیش عه‌لی حه‌سه‌ن ئه‌لمه‌جید، سوڵـتان هاشم، سابر ئه‌لدوری، سه‌رحان موتڵگ ئه‌لجبوری و فڕۆكه‌وانێـك به‌ ناوی تاڕق ڕه‌مه‌زان به‌كر ئه‌لعه‌زاوی.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 6:45 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG