ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانی ڕێـگه‌یان له به‌ڕێـكه‌وتنی پارێزه‌رێـكی ناوداری مافه‌كانی مرۆڤ به‌ره‌و ئیتاڵیا گرت بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتێـك.
نه‌سرین ســتوده ده‌ڵێت له فڕۆكه‌خانه‌ی تاران ڕێی لێـگیراوه له كاتێـكدا پـۆلیس به شـێوه‌یه‌كی ناقانونی پاسـپۆرته‌كه‌یان لێسـه‌ندۆته‌وه.
سـتوده هه‌وڵی دا به‌ره‌و ئیتاڵیا به‌ڕێـبكه‌وێت بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتێـك له كۆمه‌ڵێـكی مافه‌كانی مرۆڤی نێوده‌وڵه‌تی له ئیتاڵیا.
به‌ڵام ڕێ به كچه‌كه‌ی دراوه به‌ره‌وه بڕوات تا به‌شـداری له ڕێوڕه‌سـمه‌كه‌دا بكات.
خانم نه‌سرین ســتوده له‌و باره‌یه‌وه به به‌شی فارسی ده‌نگی ئه‌مریكای گوت ئه‌و خۆشـحاڵه به‌وه‌ی كچه‌كه‌ی وه‌ك نه‌وه‌یه‌كی نوێی ئێران ده‌توانێت به‌شـداری له ڕێوڕه‌سـمی خه‌ڵـتكردنه‌كه‌یدا بكات.
سه‌باره‌ت به ڕێـگرتن له سه‌فه‌ره‌كه‌شی گوتی ئه‌و ده‌یه‌وێت بزانێت بۆچی ڕێی لێـگیراوه چونكه هه‌موو دۆكیۆمێنته‌كانی ته‌واوه، وه به‌پـێی یاسـا ئێران ده‌بێت به بڕیاری دادگا ڕێ له سه‌فه‌ركردنی بگیرێت و نووسـراوی بڕیاره‌كه‌ش ڕاسـته‌وخۆ به‌خۆی بدرێت. ده‌شڵێت ئه‌و هیچ شـتێـكی له‌و جۆره‌ی به‌ده‌ست نه‌گه‌یشـتووه.