میدیای ڕوسـیا له سه‌رچاوه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ڕوسـیاوه ده‌ڵێت ئه‌وان له‌و باوه‌ڕه‌دا نین ئێسـتا ئێران توانای به‌رهه‌مهێنانی چه‌کی ناوه‌کی هه‌بێت.
هه‌واڵه‌کان له سه‌رچاوه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی هاوکاریکردنی ئه‌وروپای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕوسـیا فلادیمێر فۆرنۆکۆڤ ده‌ڵێت ئێران نایه‌وێت چه‌کی ناوه‌کی دروسـت‌بکات.
شـایانی باسه ڕۆژی دووشه‌ممه ئێران ڕایگه‌یاند که پـێویسـته سه‌رۆکی هه‌ڵبژێراوی ئه‌مریکا باراک ئۆباما واز له ڕێبازی خه‌ڵات و سـزادان بێنێت سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ی ناوه‌کی تاران له‌و ده‌مه‌ی که بڕیاره مانگی داهاتوو ده‌سه‌ڵات بگرێته ده‌ست.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران گوتی هه‌رگیز تاران پـیتاندنی یۆرانیۆم ڕاناگرێت سه‌رباری هه‌وڵی به‌ڕێز ئۆباما بۆ لادانی ئێران له به‌رنامه ناوه‌کیـیه‌که‌ی.
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له چاوپـێـکه‌وتنێـکدا بۆ که‌ناڵی NBC سه‌رۆکی هه‌ڵـبژێراو ئۆباما گوتی له‌خۆسـازداندایه بۆ ئاڕاسـته‌کردنی به‌رنامه‌یه‌کی ئابووری بۆ ئێران له پـێناو ڕاگرتنی به‌رنامه ناوه‌کیـیه‌که‌یان، به‌ڵام به‌ڕێز ئۆباما هۆشـداریشی دا که له‌وانه‌یه کۆمه‌ڵـگای نێونه‌ته‌وه‌یی سـزاکان له‌سه‌ر ئێران توندتر بکه‌ن ئه‌گه‌ر ئێران ئه‌و پـێشـنیازه ڕه‌تبکاته‌وه.