سه‌رۆکی هه‌ڵـبژێردراوی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما له میانه‌ی هه‌ڵـمه‌تی پـێشـبڕکێی سه‌رۆکایه‌تیدا به‌ڵێنی دا زیاتر سه‌نگی بخاته سه‌ر هه‌وڵه دیـپـلۆماسـیـیه‌کان بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه و قه‌یرانه نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌کان، گوتیشی کرداری له‌شـکری دواهه‌مین ئامرازی ده‌بێت.
له‌و باره‌یه‌وه هاوکارمان موعته‌به‌ر شیروانی گفتوگۆی له‌گه‌ڵ خاتوو ڕیتوو شه‌رما شـاره‌زای ڕێبازی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا له ناوه‌ندی تێـکه‌ڵبوونی جیهانی ئه‌مه‌ریکا بنکه له واشـنتن کردووه و پاشـان ڕاپـۆرتێـکی له‌سه‌ر تێـبینی‌یه‌کانی ئاماده‌کردووه.
خاتوو ڕیتوو شه‌رما ده‌ڵێتڕاسـته زۆر جار ئێمه له ڕێی به‌کارهێنانی هێزی له‌شکریـیه‌وه کاری باشـمان کردووه، وه‌لێ هه‌ندێ جاریش ناوی وڵاته‌که‌مانی له جیهاندا خراپ کردووه، بۆیه پـێویسـته ئه‌مه‌ریکا هاوسه‌نگیـیه‌ک له نێوان ڕێی دیپـلۆماسی و په‌نابردنه به‌ر هێزی له‌شـکریدا بکات.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 6 خوله‌كه.