ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندی توركیا و پـۆلیسی ئه‌و وڵاته ده‌ڵێن چه‌ند چه‌كدارێـك له باشوری توركیا كه گومان ده‌كرێت سه‌رهه‌ڵـداوانی كورد بن ته‌قه‌یان له 2 پـۆلیسی توركی كردووه و كوشـتوویانن و هه‌روه‌ها 4 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
ڕاپـۆرته‌كانی میدیا و پـۆلیسی توركیا ڕاده‌گه‌یه‌نن كه‌وا ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له ناوچه‌ی Hatay ی باشوری وڵاته‌كه چه‌ند چه‌كدارێـك له ناو ئۆتۆمبیلێـكه‌وه ته‌قه‌یان له پـۆلیسی خاڵێـكی پـشـكنین كردووه و له ئاكامدا 2 پـۆلیس كوژراون و پـۆلیسـێـكی دیكه‌ش برینداربووه.
هه‌روه‌ها پـۆلیس ده‌ڵێت له ئاكامی گولـله‌ی وێـڵی شه‌ڕه ته‌قه‌كه ژماره‌یه‌ك گولـله به‌ر ماڵـێـك كه‌وتووه و له ئه‌نجامدا 3 كه‌سی سڤیل برینداربوون كه یه‌كێـكیان منداڵێـكی ته‌مه‌ن یه‌ك سـاڵه.
شـایانی باسه له‌وه‌تای سـاڵی 1984 وه سه‌رهه‌ڵـداوانی پارتی كرێـكارانی كوردسـتان شه‌ڕ بۆ به‌ده‌سـتهێنانی ئۆتۆنۆمی له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی توركیا ده‌كه‌ن. تا ئێسـتا به لانی كه‌م 37 هه‌زار كه‌س له‌و نێوه‌دا كوژراون.