لێـپـرسـراوانی ئه‌مریکایی ده‌ڵێن ڕۆبه‌رت گه‌یتسی وه‌زیری به‌رگری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا قایل بووه له پـۆسـته‌که‌یدا بمێنێـته‌وه له‌و ده‌مه‌ی له مانگی یه‌کی سـاڵی ئاینده‌دا باراک ئۆباما پـۆسـتی سه‌رۆکایه‌تی ده‌گرێته‌ده‌ست.
له‌و باره‌یه‌وه به‌رپـرسـانی به ئاگا له وتووێـژه‌کانی په‌یوه‌ست به ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنیان گوتووه به‌ڕێز ڕۆبه‌رت گه‌یتس به لای که‌م بۆ یه‌ک سـاڵ له پـۆسـته‌که‌یدا وه‌ک وه‌زیری به‌رگری ده‌مێـنێـته‌وه، به‌ڵام ئه‌و هه‌واڵه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه له لایه‌ن تیمی گواسـتنه‌وه‌ی سه‌رۆکی نوێی ئه‌مریکا یان وه‌زاره‌تی به‌رگریـیه‌وه ده‌سـتبه‌جێ پـشتڕاست نه‌کرا.
ئه‌وه‌ی شـایانی گوتنه ڕۆبه‌رت گه‌یتسی سه‌ر به حزبی کۆماریـیه و ناوبراو وا بۆ ماوه‌ی 2 سـاڵه پـۆسـتی وه‌زیری به‌رگری له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆک بوش‌دا به‌ڕێوه‌ده‌بات.
هه‌روه‌ها به‌ڕێز گه‌یتسی ته‌مه‌ن 65 سـاڵه له سه‌رده‌می سه‌رۆکایه‌تی باوکی سه‌رۆک بوشـدا به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی ده‌زگای ناوه‌ندی زانیاریـیه‌کانی ئه‌مریکا بوو.