پـۆلیسی عێراقی ده‌ڵێت له ئاكامی سێ ته‌قینه‌وه له به‌غدای پایته‌خت به لانی كه‌م 19 كه‌س كوژران.
ئێدوارد یه‌رانیان په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا له قاهیره ڕاپـۆرتێـكی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه و هاوكارمان به‌ڵـێن سـاڵح وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر كوردی.
پـۆلیسی عێراق ده‌ڵێت به لانی كه‌م 18 فه‌رمانبه‌ری وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق كوژراون له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێـكی لاڕێ له نزیـك پاسـێـك یان ئۆتۆبیسـێـكه‌وه كه ده‌یگواسـتنه‌وه بۆ سه‌ر كاره‌كانیان.
ته‌قینه‌وه‌ی دووه‌م له پاش كه‌متر له كاتژمێـرێـك بوو كاتێـك ئافره‌تێـكی خۆكوژ له بنكه‌یه‌كی پـشـكنیندا له‌سه‌ر ڕێی ناوچه‌ی گرین زۆن خۆی ته‌قانده‌وه. له‌م ڕووداوه‌شـیاندا 5 كه‌س كوژراون و دووانیان له له‌شـكری عێراقیدابوون. كاربه‌ده‌سـتان ده‌شـڵێن به لانی كه‌میش 12 كه‌س بریندارن.
ته‌قینه‌وه‌ی سێهه‌میش بۆمبێـكی لاڕێ بووه به ده‌سـته‌یه‌كی چاودێریـكردنی پـۆلیسدا و ده‌گوترێت له‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌دا كه‌سـێـك كوژراوه و 5 ی تریش بریندارن.
په‌رله‌مانی عێراق و باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا و ژماره‌یه‌كی ئۆفیسه‌كانی حكومه‌تی عێراق له ناوچه‌ی گرین زۆندان.
كریس ستاگنه‌ر ده‌مڕاسـتی هێزه سه‌ربازیـیه‌كانی ئه‌مریكا له به‌غدا ئه‌م ته‌قینه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ی به كار و ڕه‌فتارێـكی قێزه‌وه‌ن ناودێركرد بۆ چاندنی تۆقاندن و ترس و له‌رز له ناو عێراقیـیه‌كاندا، وه وه‌ك ده‌شڵێت تا كارێـكی نه‌گه‌تیڤانه بكاته سه‌ر ژیانی ڕۆژانه‌یان.
هاوكات وا بڕیاره ڕۆژی چوارشه‌ممه په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگ له‌سه‌ر ڕێـكه‌وتنی سـتراتیژی ئاسایشی نێوان به‌غدا و واشـنتن بدات، وه نوری ئه‌لمالیكی سه‌رۆك وه‌زیری وڵاته‌كه داوایـكردووه په‌سه‌ندبكرێت، چونكه وه‌ك ده‌ڵێت ئه‌گه‌ربێت و ئه‌مریكا له ناكاو بـكشـێته‌وه ئه‌وا به‌رئه‌نجامی نه‌خوازراوی لێـده‌كه‌وێته‌وه. به‌پـێی ئه‌م ڕێـكه‌وتنه له‌شـكری ئه‌مریكا تا سـاڵی 2011له عێراق ده‌كشـێته‌وه.