سه‌باره‌ت په‌ره‌سه‌ندنی كێشـه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردسـتان و حكومه‌تی سه‌رۆك وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیكی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا له به‌غدا گۆران ته‌وفیق ڕاپـۆرتێـكی ناردووه و هه‌روه‌ها هاوكارمان به‌ڵـێن سـاڵح گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ئازاد چالاك ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق سـازكردووه.
ئازاد چالاك ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی ئێمه له هه‌ندێـك ناوه‌ندی سـیاسی ناو ده‌سـته‌ی مالیكی به‌رگوێمان كه‌وتووه ئه‌وه‌یه ئه‌وان بۆ له‌مه‌ودوا هه‌موو ئه‌و مه‌له‌فانه‌ی هه‌تاكو ئێسـتا له‌گه‌ڵ كورددا نهیانكردۆتهوه ده‌یكه‌نه‌وه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرت و گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه.