ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه و له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا سه‌رۆک وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیکی ڕه‌خنه‌ی توندی له پارته کوردیـیه‌کان گرت و گوتی له ڕێی مۆرکردنی گربه‌سـتی نه‌وت و جوڵانه‌وه‌ی هێزه‌کانیان له دژی هێزه‌کانی حکومه‌تی عێراق ده‌سـتوریان پـێشـێـلکردووه.
له‌و باره‌یه‌وه هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم گفتوگۆی له‌گه‌ڵ فه‌لاح مسـته‌فا به‌رپـرسی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان سازکردووه.
فه‌لاح مسـته‌فا ده‌ڵێت به پـێـچه‌وانه‌وه هه‌رێمی کوردسـتان باشـترین ڕۆڵی گێڕا له‌و کاتانه‌ی عێراق له بارودۆخی ناسک و ناهه‌مواردا بوو، وه ئێمه بووین هه‌موو لایه‌نه‌کانی تری ناکۆکمان ده‌هێنایه پـێشه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین پـرۆسه‌ی ئاشـتبوونه‌وه‌ی نیشـتمانی سـیاسی به‌ره‌و پـێشه‌وه به‌رین، پاشـان ده‌ڵێت ئێمه پابه‌ندین به ده‌سـتور و ئه‌و لایه‌نه‌ین که به‌رده‌وام داوا ده‌که‌ین هه‌موو لایه‌کی تر پابه‌ندی ده‌سـتوربێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 9:28خوله‌كه.