كابینه‌تی عێراقی ڕێـكه‌وتنی ئاسـایشی په‌سه‌ندكرد كه ڕێـگا به مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له وڵاته‌كه ده‌دات.
ئه‌م بڕیاره له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه درا. به‌پـێی ئه‌و ڕێـكه‌وتنه ڕێـگا به هێزه‌كانی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌درێت پاش ته‌واوبوونی مۆڵه‌تی مانه‌وه‌یان له لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه كه له كۆتایی ئه‌مسـاڵدا ته‌واوده‌بێت ده‌توانن له عێراق بـمێنـنه‌وه، به‌ڵام تا سـاڵی 2011 بكشـێنه‌وه و هه‌روه‌ها تا مانگی شه‌شی سـاڵی داهاتوو له شـاره‌كاندا ده‌رچن.
ئه‌و ڕێـكه‌وتنـنامه‌یه ده‌چێته به‌رده‌م په‌رله‌مانی عێراق بۆ تاوتوێـكردن، وه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به‌ر له كۆتایی مانگی یانزه ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت.
هاوكات له توندوتیژیـیه‌كی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌دا پـۆلیس ده‌ڵێت ته‌قێنه‌رێـكی خۆكوژ له خاڵێـكی پشـكنینی شـارۆچكه‌ی جه‌له‌ولای سه‌ر به پارێزگای دیاله له باكوری به‌غدا خۆی ته‌قانده‌وه و به لایه‌نی كه‌م 15 كه‌سی كوشـتووه كه 7 یان پـۆلیس بوون و هه‌روه‌ها 20 ی تریش برینداركردووه.
سه‌باره‌ت به په‌سه‌ندكردنی ڕێـكه‌تنـنامه ئاسـایشـیـیه‌كه له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقه‌وه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا له به‌غدا ئه‌میر گۆران ڕاپـۆرتی ناردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 1:22 خوله‌كه.