وا چاوه‌ڕوان ده‌کرێت هێزه‌کانی جیهانی له ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌دا له پاریس کۆبـبنه‌وه تا له‌سه‌ر هه‌نگاوه‌کانی داهاتوو بۆ چاره‌سه‌رکردنی خواسـته ناوه‌کیـیه‌کانی تاران وتووێـژبکه‌ن.
نوێنه‌ران له ئه‌ڵمانیا و پـێـنج ئه‌ندامه هه‌میشه‌یی‌یه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان که بریتین له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسـا و ڕوسـیا و چین به‌نیازن وتووێـژ له‌سه‌ر ڕێـگه چاره‌کان بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئێران ده‌سـت له پـیتاندنی یۆرانیۆمی هه‌ڵبگرێت.
کۆبوونه‌وه‌که به دوای ڕۆژێـک دێت که ئێران ڕایگه‌یاند موشه‌کی زه‌مین بۆ زه‌مینی تاقیـکردۆته‌وه که ده‌گاته ئیسرائیل و ئه‌وروپا و به توانایه‌کی زیاتر وه‌ک له موشـه‌که‌کانی به سـووته‌مه‌نی شـل کارده‌که‌ن.
ئه‌مه‌ریکا تاقیکردنه‌وه‌که‌ی وه‌ک پـێشـێلکردنێـکی بڕیاره‌کانی ئه‌نجومه‌نی ئاسـایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان مه‌حکومکرد که له‌گه‌ڵ په‌یڕه‌ویـیه نێوده‌وڵه‌تیـیه‌کانی ئێران‌دا ناگونجێت.
ڕۆبه‌رت وودی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه له‌و باره‌یه‌وه وتی سه‌ری‌سوڕنامێنێت که موشـه‌که‌که له میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌ی پاریسـدا تاقیکراوه‌ته‌وه.