سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی ئاماده‌یه بۆ ناوبژیـکردن له نێوان ئێران و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاینده‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان باراک ئۆباما.
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوگان له چاوپـێـکه‌وتنێـکدا ڕۆژی چوارشه‌ممه له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی نیویۆرک تایمز وتی ئه‌نکه‌ره ئه‌کرێت زۆر سـوودمه‌ندبێت له ئاسایـیکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان تاران و واشـنتن که به‌هۆی به‌رنامه‌ی ناوه‌کیـیه‌وه گرژی تێدا که‌وتووه. ئه‌و گوتی پـیرۆزبایی سـه‌رۆکی ئێرانی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد بۆ ئۆباما هه‌نگاوێـکه ئه‌بێت که‌ڵـکی لێ وه‌ربگیرێت.
ئه‌ردوگان به نیویۆرک تایمزی وت سه‌رۆکی هه‌ڵـبژێردراو وتی شـکاندنی ڕێبازی درێژخایه‌نی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان له‌به‌رچاوده‌گرێت و دانیشـتن له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی ئێران خاڵێـکه بۆ ئه‌مریکایی‌یه‌کان بۆ گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و ناو ئابڕووه‌ی له ده‌سـتیان داوه.