ڕۆژی شه‌ممه ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی عێراق به‌رنووسـی یاسـای هه‌ڵـبژاردنی پارێزگاكانی په‌سه‌ندكرد، ئه‌وه‌ی كرسـتیانه‌كانی عێراق ناڕه‌زایی‌یان له‌سه‌ری هه‌یه.
له‌و باره‌یه‌وه نه‌صیر ئه‌لعانی سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق گوتی پاش ڕاوێـژكردن له‌گه‌ڵ باڵیۆزی ڤاتیكان و نوێنه‌رانی كرسـتیانه‌كان و كه‌مایه‌تیـیه‌كانی تری وڵاته‌كه ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی عێراق ئه‌و به‌رنووسی یاسای هه‌ڵـبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی په‌سه‌ندكرد كه په‌رله‌مانی عێراق پـێشـتر په‌سه‌ندی كردبوو.
به‌ڵام یۆنادم كه‌نـنا ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ هاوكارمان به‌ڵـێن سـاڵح ده‌ڵێت ئێمه وه‌ك نوێنه‌رانی كرسـتیانه‌كانی عێراق بۆچوونمان به پـێچه‌وانه‌ی ئه‌و بڕیاره بووه، وه به‌ڵێنیشـیان پـێ‌دابووین بۆمان هه‌موار بكه‌ن. ده‌رباره‌ی وتووێـژكردن له‌گه‌ڵ ڤاتیكانیشـدا ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ هه‌موو ڕێزمان بۆ ڤاتیكان ئێمه خه‌ڵـكی ڤاتیكان نین له عێراقدا تا ئه‌وان بڕیار له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌كانمان بده‌ن. پاشـان ده‌ڵێت هه‌ر هه‌موو لایه‌نه كرسـتیانه‌كانی عێراق قبوڵ ناكه‌ن به‌شـداری له‌و هه‌ڵـبژاردنه‌دا بكه‌ن.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 7:08 خوله‌كه.